پرسی کۆچ و کۆچبەران، تەوەرێکی دیداری نێوان سەرۆک بارزانی و باڵیۆزی بیلاڕووسیا بوو
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڤیکتۆر ڕیباک باڵیۆزی بیلارووسیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی مانگی ئۆکتۆبەری ڕابردووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و، قۆناغی دوای هەڵبژاردن.
هەر لەو دیدارەدا جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بیلارووسیا کرایەوە.
بابەتی کۆچ و هەماهەنگیی نێودەوڵەتی و هەمە لایەنە لەگەڵ پرسی کۆچ و کۆچبەران تەوەرێکیتری ئەو کۆبوونەوە بوو، پەیوەست بەم باسەوە سەرۆک بارزانی جەختی لەوە کردەوە کە لە پرسی کۆچ و کۆچبەراندا پێویستە هەموو لایەک ڕەچاوی ڕەهەندە مرۆڤییەکانی ئەم پرسە و پاراستنی ژیانی ژن و منداڵ و کۆچبەران بکەن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,653 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!