ناوچەی ئالانی سەردەشت(ڕۆژهەڵات)
ئەم ناوچەیە پێکهاتووە زیاتر لە 50 گوندو موچەی گەورەو بچوک، گوندی #بێژوێ# کراوەتە شارەدێ (بەخشی) ناوچەکە لە سنووری شاری سەردەشت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە ناو سنووری کۆماری ئیسلامی ئێران، ناوچەی ئالانی ڕۆژهەڵات لەگەڵ ناوچەی ئالانی باشوور هەردووکی هەر یەک ناوچەن، تەنها سنووری دەستکرد کردوویەتی بە دووپارچەو هەر پارچەی کەوتووەتە ناو سنووری دەوڵەتێکی جیاواز و چەمی کەڵوێ کراوەتە سنووری نێوانیان، زمان و کلتوورو و ئاین لەم ناوچەیەدا هیچ جیاوازیەکی نەبووەو نیە.
ناوچەی ئالان ناوچەیەکی شاخاوی خاوەن زەوی بەپیت و ئاوی سازگار و بەرهەمی ئابووری تایبەت بەخۆیەتی، ئەم ناوچەیە بە خاوەن میوەی جوانی وەک گوێز، هەنار، هەرمێ، ترێ و هەنجیر ناسراوە، ئالان یەکێکە لە ناوچە گەشتیاریە جوانەکانی کوردستان.
ئالان بەشێکە لە وڵاتی موکریان و مێژوویەکی دێرینی تایبەت بەخۆی هەیە و لە کتێبە مێژووییەکاندا تایبەتمەندی خۆی پێدراوە، بەڵام هەتا ئێستا لە هیچ بووارێکدا مافی خۆی وەرنەگرتووەو توێژینەوەی پێویست لەسەر ئەم ناوچە گرنگە نەکراوە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,185 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!