دەقی ڕاگەیەنراوەکەی #بزووتنەوەی گۆڕان#:
کاتژمێر 5ی ئێوارەی ڕۆژی دوشەمە، 21/9/2020 بە ئامادەبوانی سەرجەم ئەندامانی فراکسیونی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردن بۆ دەستە سەرۆکایەتی فراکسیۆن کرا.
پرۆسەکە بە ئامادەبوونی ژوری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچو، کە تێیدا ئەنجامی هەڵبژاردنەکە (گوڵستان سەعید) بە سەرۆک، (ئاشنا عبدوڵا) بە جێگر، (جەلال محەمەد) وەک بڕیاردەر فراکسیۆن هەڵبژێردران.
لە هەڵبژاردنەکەدا، هەردو کاندیدی سەرۆکایەتی گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بون. بەپێی دەستوری ڕێکخراوەیی بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێکدا دوو کاندید هەبو یەکێکیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەکانیان یەکسان بو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)کە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامی هەڵبژاردنەکەی پەسەند کردو، (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان.
27ی 9ی 2020[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,378 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!