دەقی سەرەخۆشیەکەی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی:
بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری هەڤاڵ سەڵاح کوێخا
بە خەمێکی یەکجار قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و پارتیزانی ڕۆژانی سەختی خەبات و سەرپەرشتیاری پێشوویئیدارەی گەرمیان هەڤاڵ سەڵاح کوێخام بیست.
هەڤاڵ سەڵاح کوێخا لەژیانی خۆیدا لە سەردەمی خەباتی شاخ و شاردا ڕۆڵێکی گرنگ و گەورەی هەبوو، خزمەتێکی بەرچاوی گەرمیانیکرد و دڵسۆزانە ئەرکەکانی خۆی ڕادەپەڕاند، بەم کۆچەی دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,871 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!