دەقی پرسەنامەکە:
بەبۆنەی کۆچی دوایی بابە شێخ کەسایەتی ناسراو و دیاری گەلەکەمان و، ڕابەری ڕۆحیی ئێزدییەکان لە کوردستان و عیراق وجیهان، پرسەو هاوخەمیی قوڵی خۆمان ڕادەگەیەنین، سەرەخۆشی لە گەلەکەمان و تەواوی ئێزدییان لە کوردستان و عیراق و جیهان دەکەین.
بابە شێخ دۆستێکی دێرینی سەرۆک مام جەلال و کەسایەتییەکی ئایینی و کۆمەڵایەتی گەورەو نیشتمان پەروەرێکی کاریگەر بوو، کە ڕۆڵی گرنگی گێڕا لە بەهێزکردنی گیانی پێکەوەژیان و برایەتی و یەکترقبوڵکردن لەناو تانوپۆی میللەتەکەماندا.
وەک سەرۆکایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جارێکی تر، خەم و پەژارەی خۆمان دووپات دەکەینەوە، و داواکارین خوای گەوره سەبوری بە کەسوکاری و شوێنکەوتووانی ئەم زاته نمونەییە بدات.
ڕۆحی بابە شێخ بۆ هەمیشە شادبێت.
سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,073 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!