هێزەکانی کورد لە شەڕی چاڵدێراندا:
دەبێ ئەوە بزانین کە هێزەکانی کوردیش لە پاڵ هۆکارەکانی تر ڕۆڵیان هەبوو لە سەرخستنی لایەنی عوسمانی لەم شەڕەدا، چونکە بە هۆی ناڕەزایی لە سیاسەتی چەوتی شا ئیسماعیل لە لایەک و هەوڵەکانی “مەلا ئیدریسی بەدلیسی” (کە کەسێکی پایەبەرزی سیاسی و ئایینی کورد بوو لای سوڵتان سەلیم) لە لایەکی تر، شازادە و میر و سەرکردەی کورد بە هێزەکانیانەوە هاتنە ڕێزی لەشکری عوسمانی لە چادێران.
هەر بۆیەش سوڵتان لە دوای سەرکەوتنی، لە نامەیەکی تایبەتدا ستایشی میرەکانی کوردی کرد و هەواڵی ئەم سەرکەوتنەی لە نێوانیاندا ڕاگەیاند.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,012 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!