دەبێت قسە بۆ حەق بکریت
#دڵشاد کاوانی#
من وەک نووسەرێک دژی هیچ ئایینێک نیم، ئایینی ئاسمانی بێت یان زەوی ئایینی تەنەکە خۆڵ بێت، یان ئاڵتوون. ئایین باوەڕە و دەبێت ڕێزی بگیرێت، ڕێز لە ئایین نا بەڵکوو لە پەیڕەوکاران.
بەڵام دەبێت ئەو ڕاستییە تاڵە بڵێم کە لە کوردستان دژایەتی ئایینی ئیسلام بووەتە ئازادی ڕادەربڕین، بەڵام دژایەتی ئایینی دیکە توندڕەووی و ئیرهابی فکرییە، ئەمە دوفاقییەت و ملهوڕییە کاتێک پێت وابێت ڕۆژی سێ جار ئایینی ئیسلام ڕەتبکرێتەوە بەناوی داستانی دەروێش عەبدی بەشێکە لە کەلەپوور وکولتوورو ئەدەب و مێژوو بیخەیتە ناو سیستەمی خوێندن و خوێندکارانی لەسەر توندڕەوی و جیاکاری ئایینی پەروەردەبکرێت.
بەڵام تەنیا جارێک ئایینی ئێزیدی ڕەتبکرێتەوە و بدرێیتە دادگا و بە تیرۆرست لەقەڵەم دەدرێیت.
گەر ئەم فۆلکلۆرەی دەروێش عەبدی پێچەوانە بوایە بڵێت من ئیسلامم و ڕۆژی سێ جاران ئایینی ئێزیدی ڕەتدەکەمەوە، دڵنیام بەرلە هەموو کەس نووسەران و ڕێکخراوەکان و چالاکوانان دەکەوتنە خۆ و ناڕەزاییان دەردەبڕی و سەری دونیایان دەهێنایەوە یەک، ئەرێ ئەمە ئازادییە یان دووفاقییەت، .
بۆیە ئێژم قسە دەبێت بۆ حەق بگوترێت نەوەک بۆ کەس.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 734 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!