عەلی ئاغای پۆستەچی، یەک لە پیاوە ناسراو و فەرمانبەرەکانی فەرمانگەی پۆستە و گەیاندنی شاری سلێمانی بووە.
ساڵی 1949 کاتێک پۆستی بەریدی لە #سلێمانی#یەوە بردووە بۆ #چوارتا# بە پیادە بووە کاتێک ڕۆشتوووە. ئاوو هەوا ئاسایی بووە، بەڵام کاتێک نزیکی شاخی #ئەزمڕ# ئەبێتەوە تاوێکی بەفر و ڕەهێڵە هەڵدەکات،
لەتاو سەرناو بەفرەکە ئەچێتە ژێر پردێکی بچوکی نزیک ئەزمڕ دوای مانەوەی کاتێکی زۆرسەرما زۆری بۆ دێنێت و ڕەق دەبێتەوە و کۆچی دواییی دەکات.
دوای چەن ڕۆژێ بەدوا گەڕان تەرمەکەی دەبیننەوە لەژێر ئەو پردە.
هەر لەو کاتەوە خەڵکی ناوچەی شارباژێر ئەو پێچە و ئەو پردە ناو ئەنێن پردی عەلی ئاغا یان پێچەکەی عەلی ئاغا.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 479 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!