چاکی پەڕۆیانە
هەندێ جاریش دەوترێت(مەلای بەمن و بەتۆ)، زۆرجار ئه و جۆرە کەسانەت لە کۆمەڵی کوردەواریدا بینیوە، کە بەڕواڵەت دەبنە مەلای دوازدە(عیلم) و سۆفی و لەخواترسی ڕیاکار، زۆریش مەزار و چاک و گۆڕی پیر و گۆڕیچکەی ڕەنگاوڕەنگ بەپەڕۆی سەوز و زەرد و سور ڕازاوەمان بینیوە، کە لەبنەچەدا نە چاک و پیر و خواناس بوون، نە کەسی کۆمەڵایەتی و دیاری کورد بوون، هەر بۆیە کورد بە تەوس و گاڵتە پێکردنەوە به و جۆره ڕواڵەتباز و چاکانەی کە پڕ پەڕۆی بەناو(متفەڕکن) دەڵێ چ نینە ئەوانە(چاکی پەڕۆیانن) واتە بێ بنەما و بێ ناوەڕۆکن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,511 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!