Kirjasto Kirjasto
Haku

Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!


Search Options





Tarkennettu haku      Näppäimistö


Haku
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Lähetä
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Työkalut
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Kielet
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Tilini
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
Haku Lähetä Työkalut Kielet Tilini
Tarkennettu haku
Kirjasto
Kurdi nimet
Tapahtumien aikajärjestys
Lähteet
Historie
Käyttäjän Kokoelmat
Aktiviteetit
Etsi Apua?
Julkaisu
Video
Luokitukset
Satunnainen erä!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Palautetta
Yhteystiedot
Millaista tietoa tarvitsemme!
Standardit
Käyttöehdot
Tuote Laatu
Noin
Kurdipedia Archivists
Artikkeleita meille!
Lisää Kurdipedia sivustoosi
Lisää / Poista sähköposti
Vierailijat tilastot
Erätilastot
Fonter Kalkulator
Kalenterit Muunnin
Kielet ja murteet sivut
Näppäimistö
Kätevä linkit
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Kirjaudu sisään
Jäsenyys!
Unohtuiko salasana!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,286
Kuvat
  107,431
Kirjat
  19,970
Liittyvät tiedostot
  100,889
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,873
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,906
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,041
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,463
MP4 
2,394
IMG 
196,456
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansann...
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
حیکایەتی مردن و ژیانی سابیر کرماشانی!
Ryhmä: Artikkelit | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Cebuano0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ქართველი0
中国的0
日本人0

حیکایەتی مردن و ژیانی سابیر کرماشانی!

حیکایەتی مردن و ژیانی سابیر کرماشانی!
حیکایەتی مردن و ژیانی سابیر کرماشانی!
چیرۆک / هێمن مەحمود

سڵاوتان لێبێت...من ناوم سابیرە..سابیری حەمەی میرزادە..ناسراوم بە سابیر کرماشانی. دەمەوێت چیرۆکی خۆمتان بۆ بگێڕمەوە، چیرۆکێک کەتیایدا هەم خۆم ڕووداوەکان دەگێڕمەوەو هەم خۆیشم پاڵەوانم، بۆیە تکاتان لێدەکەم کەمێک سەبرو تەحەمولتان هەبێت و تا کۆتایی بمێننەوە.

لەسەرەتاوە حەزەکەم ئەوەتان پێبڵێم خۆشم نازانم چۆن ئەم نازناوی کرماشانییە بەناوەکەمەوە لکا، لە زۆر زووەوە بەناوەکەمەوەیەو لێمنابێتەوە. منێک تا ئێستا لەژیانما هەرگیز کرماشانیشم نەدیوە، چجای ئەوەی خەڵکی کرماشان بم. بەڵام بەهەرحاڵ ئێستا ئەوەتا پێمدەڵێن سابیر کرماشانی.

تاوەکو ئێستاش جاری وا هەیە شەوان بەر لەخەوتن زۆر لەخۆم دەکەم، مێشکی خۆم توند دەگوشم تا شتێکم بەبیر بێتەوە کە بزانم کێ یەکەم کەس ناوی نام سابیر کرماشانی کەچی شتێکی وام بیرناکەوێتەوە، بەڵام وەک خەونێکی دوور، وەک تراویلکەیەک لەبیابانەکانی خەیاڵمدا، دێتەوە بیرم ماڵێکی کرماشانی لەسەرەتاکانی شەڕی عێراق و ئێراندا ئاوارەی شارەکەی ئێمە بوون و هاتنە گەڕەکەکەی ئێمە، زۆر دەستکورت و هەژاربوون، شتێکی وایان نەبوو، لەسەرەتادا دایکم یەکەم کەس بەزەیی پێیاندا هاتەوەو بڕێک کەلوپەل و خۆراکی بۆ بردن و دواتریش ژنانی گەڕەک کۆمەکی زیاتریان کردن.

ماڵە کرماشانییەکە پیاوو ژنێک و کچ و کوڕێکی منداڵ بوون. پیاوەکە پیاوێکی چوارشانەی سپی پێستبوو، پێشمەرگەی حزبێکی کوردی ڕۆژهەڵابوو. ژنەکەش ئەسمەرێکی چاو گەورەبوو کە هەندێک ژنی گەڕەک لەسەرەتادا بەزەیی و دواتریش بەهۆی جوانیەکەیەوە ئیرەیان پێدەبرد.

کوڕەکە هاوتەمەنی من و کچەکەش یەک دوو ساڵێک گەورەتربوو، زۆر زوو تێکەڵاویان بووم و بوونە هاوڕێم. ئەوان بە کوردییەکی کەمێک جیاوازتر لەم زمانەی خۆمان قسەیان دەکرد، بەڵام زمانەکەیان تۆنێکی خۆشی هەبوو هەربۆیە زۆربەی مناڵانی گەڕەک هەوڵماندەدا بەو جۆرەی ئەوان قسەبکەین و لاساییمان دەکردنەوە.

لەناو هەموو مناڵانی گەڕەکدا من زیاتر تێکەڵاویان بووم و بوومە هاوڕێی کوڕەکەیان (کە لەئێستادا ناوەکەیم بیرنەماوە)، نازانم کێ بوو یەکەمجار پێی وتم تۆش لەو کوڕە کرماشانییە دەکەیت، بەڵام لەبیرمە ساڵانی دواتر بە سابیر کرماشانی ناوبانگم پەیداکردبوو.

با زۆر دوور نەکەوینەوە و سەرتان نەیەشێنم چونکە چیرۆکە سەرەکییەکەمان لەیاد دەچێت و ئێوەش ئەوکات گلەیی ئەوەم لێدەکەن و دەڵێن ناوت سابیری حەمەی میرزادە بێت یاخود سابیر کرماشانی یاخود هەرچییەک بێت کێشەی ئێمە نییە و خۆت لەگێڕانەوەی چیرۆکەکە دەدزیتەوە.

لەراستیدا چیرۆکەکەی من دوو بەشە کە هەر یەکەیان چیرۆکێکە بۆ خۆی و بەهیوام ئێوە لە دواجاردا خۆتان بڕیاری لەسەربدەن و کۆتاییەکانی بلکێنن بەیەکەوە تا شتێکتان بۆ ڕوون بێتەوە.

بەشی یەکەم:
رۆژێکی پایزبوو، ساڵانی سەرەتایی دوو هەزارەکان بوو. ئێمە چوار گەنج بووین لەئەستەمبوڵدا بەدوای قاچاخچیەکدا دەگەڕاین ئاودیوی خاکی یۆنان مان بکات.
دوای گەڕانێکی کەم قاچاخچیەکمان دۆزییەوەو ڕێککەوتین لەرێگای ئاوی ئیجەوە بمانپەڕێنێتەوە بۆ ئەو دیوو.

من بەهاوڕێکانم وت با بە ڕێگای پێ بڕۆین سەلامەتترە، کەچی یەکێکیان کە ناوی (هیوا سور)بوو، سوربوو لەسەر ئەوەی بە ئیجەدا بڕۆین زووتر دەگەین، ئێمەش بەگوێمان کرد و شەوێک لەئەستەمبوڵ خستینیانە ناو ئۆتۆمبیلێکی کەپسەوەو دوای چەندین کاتژمێر لێخوڕین لە نزیک ئاوێک دایانبەزاندین. کەمێکی تر بەپێی ڕۆشتین و سواری بەلەمێکیان کردین. خودایە بەو نیوەشەوە ئەو دەریایە چی سامێکی هەبوو!.

من بە هیوا سورم وت براکەم با نەڕۆین، ئەم بەلەمە جێگای ئەم هەمووەی تیانابێتەوە، کەچی ئەو کە کۆڵەپشتەکەی دەکردە شان سوربوو لەسەر ئەوەی تا ئەوبەر ناوەستێ.

هەرچۆنێک بوو سەرکەوتین، بەلەمێکی بچوک نزیکەی 25کەسی تیادا بوو، کە کەوتەڕێ، ماتۆڕی بەلەمەکە هاواری دەکرد.

نیوەی شەو بوو، بەناو ئیجەدا بەلەمێک ڕووەو ڕۆژئاوا بێدەنگی دنیای شەقدەکرد، جگە لە ورتەورتی چەند کەسێکی سەر بەلەمەکە و دەنگی شەپۆلە بێ ئامانەکانی ئیجە و هاواری شێتانەی ماتۆڕی بەلەمەکە هیچی تر نەدەبیسترا.
لەپڕ یەکێک هاواریکرد بەلەمەکە کونبوو!.

راستیتان بوێ نازانم چەندێک بوو ڕۆیشتبوین، بەڵام دەیانوت زۆرمان نەمابووە بگەین، ئەوەندەم لەبیرە هیوا سور شایەتومانێکی هێناو نوقمبووین، ئیدی کاتێک بە ئاگا هاتمەوە لەئەمبوڵانسێکدابوو و یەک دوو کەس بەبان سەرمەوەن و بە زمانێک قسەیان دەکرد نەتورکیی بوو نە ئینگلیزی.

وەک دواتر لەو کوردانەم بیست کە لە نەخۆشخانە بەهۆی هەستی کوردبوونەوە سەردانیانکردم کاتێک بەلەمەکە نقومدەبێت، لەوکاتەدا بەلەمێکی پۆلیسی ئێشکگری یۆنانی فریادەکەوێت و لە 25 کەس تەنها دوو کەس ڕزگاریان دەبێت کە یەکێکیان من بووم (سابیر کرماشانی).
چۆن نەخنکام و نەمردم خۆشم نەمزانی!.

ساڵانێکی درێژە ئەو ڕووداوە ڕوویداوە. ئێستاش من لەبەریتانیام و پاسپۆرتی ئەوێم هەیەو دۆخی مادیم زۆرباشە..بەڕای ئێوە ئەوە ئازایەتی خۆم بووە گەیشتوم بە بەریتانیا و وەزعی مادیم باشە..یاخود هی ئەوەیە من نەخنکام و ڕزگارم بوو؟.

ئەی ئەوانەی کە مردن ئەگەر نەمردایەن ئێستا ئەوانیش لێرە، لەبەریتانیا نەدەبوون وەک من و سەروەتێکی زۆریشیان نەبوو؟ من ئازابووم نەمردم یان ئەوان هیچ بوون مردن؟ چما مردن و ژیان بەدەستی خۆتە؟ چما چارەنوس خۆت دیاری دەکەیت؟ بۆ هیوا سور سورنەبوو لەسەر ئەوەی بگاتە ئەوبەر..ئەی بۆ نەگەیی؟.

بەشی دووەم؛
ساڵانی گرانییەکە، تازە پێدەگەیشتین، لەگەڵ (بارامی تەلپێچ)ی هاوڕێمدا بڕیارماندا بۆ ئیشکردن بڕۆین بۆ تاران.

ئەوکاتە وەک ئێستا نەبوو، زۆربەی گەنجانی کوردی باشور بەقاچاخ دەڕۆیشتن بۆ تاران و بەندەر عەباس بۆ کرێکاری، بێ ئیشی و قات و قڕی و گرانییەک بوو گەنجان وردە وردە وڵاتیان چۆڵدەکرد.

بارامی تەلپێچ بۆیە وا ناوی دەرکردبوو، تەلی هەڵدەپێچا. ئەو ساڵانە دیاردەی تەل هەڵپێچین لە زۆربەی شارەکاندا بڵاوبوو، ئامێرێکی هەڵپێچێن لەناوەڕاستی شەقامە گشتیەکەدا دادەنراو ئەو کەسەی تەلە دڕکاوییەکانی لە خەڵکی دەکڕی، بەشەقامەکەدا درێژی دەکردنەوەو دواتر بەئامێرەکە هەڵی دەپێچاو دەیکردنە تۆپەڵی گەورە گەورەو دواتر ئەویش دەیفرۆشتە کەسێکی تر و ئەویش دەیبرد بۆ ئێران دەیفرۆشت..ئەو ساڵانە ئێران هەموو شتێکی دەکڕی.تەنانەت شۆفڵ و گەڵابە و کارگەی قیریشی دەکڕی و خەڵک و حزبەکان هەموو شتێکیان ئاودیوی ئێران دەکرد وەک ئەوەی بۆ میوانی هاتبن و لەوڵاتی خۆیاندا نەمێننەوە.

من و بارام لەپێنجوێنەوە چوینە سنەو لەسنەوە بە تەکسییەک بەرەو تاران بەڕێکەوتین. بارام ناونیشانی یەک دوو برادەری خۆی پێبوو کە لە تاران لە باڵەخانەیەکی گەورەدا کرێکارییان دەکرد و لە نامەیەکدا بۆ بارام نوسیبویان شوێنی باش و ئیشی باش و خواردنی باشیان هەیە.

لە تێرمیناڵەکەی سنە من بە بارام وت با بە پاس بڕۆین سەلامەتترە کەچی بارام بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە وەک ئەوەی پەلەی بێت زووتر بگات وتی نا تەکسی خێراترە، کێ تاقەتی ناو پاسی هەیە!.

بەڕێکەوتین..ڕێگایەکی دوورو درێژ، چەند جارێک شۆفێرەکە لەچێشتخانەو چاخانەکانی سەر ڕێگا لایدا. ئەوەی باشبوو لە هیچ خاڵێکی پشکنین نەیان وەستاندین.

دەمەو بەیانبوو لە قسەی شۆفێرەکە بە ئاگا هاتینەوە و پێی وتین ئاغایان ئەوە گەیشتین، ئێرە تێرمیناڵی گەورەی تارانە.

زۆری پێنەچوو بارام کە خۆی بە بەرپرسی گەشتەکە دادەنا، تەکسیەکەی تری گرت و بە فارسیەکەی تێکشکاوەوە شۆفێرەکەی تێگەیاند بمانبات بۆ ئەو ناونیشانەی کە دەمانەوێت.

من یەکەمجارمبوو شارێک بەو گەورەییە ببینم، توشی حەپەسان هاتبووم. باڵەخانەی بەرز، شەقامی قەرەباڵغ، ڕوخساری خەڵکی جیاواز جیاواز، دەنگە دەنگ و غەڵبە غەڵبی خەڵک، زمانێکی جیاوازتر.

تەکسیەکە دایبەزاندین، بارام لەمبەری شەقامەکەوە بە دەست ئاماژەی بۆ باڵەخانەیەکی بەرزی ئەوبەرکردو، وتی ئەوەتا..ئەوە شوێنەکەیە بەسەلامەتی گەیشتین.

کرێکارەکانمان دەبینی کە تازە دەڕۆشتنە سەر کارەکانیان بێزار دیاربوون.

بارام کۆڵەپشتەکەی ڕێککردو وتی با بڕۆین..ویستمان لەشەقامەکە بپەڕینەوە، ئەوەندەم لە یادە هێشتا نەچوبوینە ناوەڕاستی شەقامەکە، لە پڕ دەنگێک هات و زرم کەوتین.

چەند هەفتە دواتر کە چاومکردەوە لە بیمارستانێک خەریکی چارەسەرمبوون. وەک ئەوەی دواتر هاوڕێیەکی کرێکاری بارام بۆی گێڕامەوە دوای ئەوەی ئێمە (من و بارام) دەمانەوێت لە شەقامەکە بپەڕینەوە ئۆتۆمبیلی ئەفسەرێکی پاسداران (بەپێی لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس ئەفسەرەکە بەو بەیانی زووە حەشیشی کێشاوەو ویستویەتی بڕوات بۆ سەربازگەکەی) بە ئۆتۆمبیلەکەی لێمان دەدات و ئەو هاوڕێ کرێکارەی بارام کە تازە دەچێتە سەرئیش ڕووداوەکە دەبینێت، کاتێک وەک دەیان کەسی تر کە لەسەرمان کۆدەبنەوە دەمانناسێتەوە و هەر لەوێدا من بۆ تیمارستان و بارامیش بۆ توب عەدلی دەگوازنەوە.

ساڵانێک دواتر کاتێک بۆ یەکەمجار چومە شاری لەندەن ئەو دەمەو بەیانییەی تارانم بیرکەوتەوە، دواین نیگای بارامم بیرکەوتەوە کە کۆڵە پشتەکەی ڕێککردەوەو وتی بابڕۆین.
هیوا سورم بیرکەوتەوە کە وتی ئیشاڵا دەگەینە ئەوبەر..ئەو کوڕە کرماشانییەم بیرکەوتەوە کە ئێستاش نەمزانی چی لێهات و لەچی قوژبنێکی دونیادا خۆی شاردەوە؟.

منیش کە ئەم چیرۆکە بۆ ئێوە دەگێڕمەوە نازانم ئەگەر بارامی تەلپێچ یاخود هیوا سور لە جێگای من لێرە بوایەن هەمان چیرۆکیان بۆ دەگێڕانەوە یاخود نا.. ئەگەر ئەوان پاڵەوان بونایە و منیش قوربانی چی..؟ ئایا چیرۆکەکە ئەم چیرۆکە دەبوو یاخود چیرۆکێکی دی...!![1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 462 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
HashTag
Lähteet
[1] Social Media | کوردیی ناوەڕاست | لاپەڕەی (هێمن مەحمود) لە فەیسبووک
liittyy kohdetta: 1
Ryhmä: Artikkelit
Asiakirjan Tyyppi: Alkukielellä
Kieli - Murre: Kurdi - Sorani
Maa - Alue: United Kingdom
Technical Metadata
Tuote Laatu: 98%
98%
Lisääjä ( زریان عەلی ) on 25-12-2021
Tämä artikkeli on tarkistettu ja julkaistu ( سەریاس ئەحمەد ) 26-12-2021
URL
Tämä tuote on katsottu 462 kertaa
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Actual
Kirjasto
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
01-01-2013
هاوڕێ باخەوان
Serhildan - Kurdien kansannousu Vanissa
Kirjasto
Layla
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
02-03-2015
هاوڕێ باخەوان
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Sharaf Khan Bidlisi
Uusi kohde
Elämäkerta
Sharaf Khan Bidlisi
02-08-2024
شادی ئاکۆیی
Tilastot
Artikkelit
  530,286
Kuvat
  107,431
Kirjat
  19,970
Liittyvät tiedostot
  100,889
Video
  1,470
Kieli
کوردیی ناوەڕاست 
302,873
Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,906
هەورامی 
65,838
عربي 
29,220
کرمانجی - کوردیی سەروو 
17,041
فارسی 
8,947
English 
7,404
Türkçe 
3,597
لوڕی 
1,691
Deutsch 
1,480
Pусский 
1,133
Française 
335
Nederlands 
130
Zazakî 
90
Svenska 
63
Հայերեն 
50
Español 
45
Italiano 
44
لەکی 
37
Azərbaycanca 
24
日本人 
20
中国的 
16
Ελληνική 
14
Norsk 
14
עברית 
14
Fins 
12
Polski 
7
Esperanto 
5
Ozbek 
4
Português 
3
Тоҷикӣ 
3
Hrvatski 
2
Srpski 
2
Kiswahili سَوَاحِلي 
2
ქართველი 
2
Cebuano 
1
ترکمانی 
1
Ryhmä
Fins
Kirjasto 
4
Artikkelit 
3
Tilastot ja selvitykset 
1
Elämäkerta 
1
Paikkoja 
1
Kuva ja kuvaus 
1
Kartat 
1
MP3 
323
PDF 
30,463
MP4 
2,394
IMG 
196,456
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011
Folders
Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kieli - Murre - Kurdi - Sorani Kirjasto - Kieli - Murre - Fins Kirjasto - Maa - Alue - Ulkopuolella Kirjasto - Publication Type - Kirjasto - PDF - ❌ Kirjasto - Kirja - Kirjasto - Kirja - Artikkelit - Kieli - Murre - Fins Artikkelit - Kirja -

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.75
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 1.297 toinen!