Katharina Kucharowits و Petra Bayr پەرلەمانتارانی پارتی سۆسیال دیموکرات پێشنیاز بڕیاری (دۆزی داخستنی هەدەپەی) پێشکەش بە پەرلەمانی نەمسا کرد.
لە پێشنیاز بڕیارەکەدا داواکرابوو کە حکومەتی ڤیەننا پشتگیری لە هەدەپە بکات. نوێنەرانی حکومەتیش پێشنیاز بڕیارەکەیان وەرگرت.
بەم شێوەیە پێشنیاز بڕیارەکە لە پەرلەمانی نەمسا قبوڵکرا و داوا لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری کاروباری نەتەوەیی و ئەوروپا و بە گشتی حکومەت کرا کە لەم بارەیەوە هەوڵەکانیان بخەنەگەڕ.
هەروەها داواکرا حکومەتی نەمسا بۆ دیموکراتیزەکردنی تورکیا هەوڵ بدات، بۆ ئەوەی ببێتە وڵاتێکی یاسایی و پێویستە هەوڵ بدرێت هەدەپە دانەخرێت.
لە پێشنیاز بڕیارەکەدا باسی ئەوەکراوە کە هەدەپە سێیەم پارتی گەورەی تورکیایە و ئەگەر هەدەپە دابخرێت واتە حکومەتی تورکیا یاساکانی نێودەوڵەتی و پەیمانەکان پێشێل دەکات.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە کە ئەو تۆمەتانەی حکومەتی تورکیا دەخاتە پاڵ هەدەپە بێ بناغەن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,933 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!