دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی سەری ساڵی تازەی زایینی و جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرجەم خوشک و برایانی کریستیان لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم و هیوای شادی و بەختەوەرییان بۆ دەخوازم.
لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر قووڵترکردنی فەرهەنگی پێکەوەژیان و برایەتیی نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی کوردستان دەکەمەوە و ئومێدی ئەوە دەخوازم خوشک و برا کریستیانەکانمان هەموو جەژن و بۆنە و خۆشییەکانیان لە ئارامی و ئاشتیدا بکەنەوە. هیوادارم ئەو بۆنەیە ببێتە هۆی سەرەتای کۆتایهاتنی ناخۆشی و نەهامەتی و ستەمکاری لە هەموو جیهان و، ئاشتی و ئارامی و یەکترقبووڵکردن شوێنی بگرێتەوە.
مسعود بارزانی
24ی کانوونی یەکەمی 2021[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,768 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!