هۆکاری زۆربونی ژمارەی دانیشتوانی #هەریر# لە ڕابردوودا بۆ ئەم هۆکارانە دەگەرێتەوە:
1- دوای گواستنەوەی مەرکەزی شارۆچکەکە کە چەند بينايەکی حکومی دروست کرا بۆ فەرمانبەران کە ئەمەش وای کرد خەڵک لەم خانووانە نيشتەجێ ببن.
2- لەپاش ساڵی (1965) هەندێک لە خەڵکی گوندەکانی دەوروبەر هاتن بۆ هەرير وەک مام ساڵەکان و هەرووتییەکان.
3- لە نێوان ساڵانی (1977 1987) دانيشتوان زيادی کرد ئەمەش لەئەنجامی دروست کردنی ئۆردوگا وە کۆکردنەوەی گوندەکانی سەرسنووری تورکيا و دەڤەری بالەکايەتی وە نيشتەجێ کردنيان لە شارۆچکەی هەرير کە بريتی بووە لەخەڵکی (ئەرتوش، شێروان، ڕوستێ).
4- لەساڵانی (1980 - 1990) خەلکێکی زۆر لەناوچەی (#چۆمان# #ناوپردان#) ڕوويانکردە هەرير، خانوويان دروستکردووە، لەوێ مانەوە ئەمەش بەهۆی شەڕی #ئێران# #عێراق#.
5- هاتنی زۆر لەئاوارەکانی #ڕانيە#، #پشدەر# و #قەڵادزێ#، لەساڵانی (1995 1996) بەهۆی شەڕی ناوخۆ بۆ شارۆچکەکە.
6- هاتنی خەڵکی بێگانەی سەر سنووری تورکيا لەساڵانی (1995 1996) بۆ هەرير لەلایەن خەڵکی هەریر بە(پەک) ناسراون.
ژمارەی دانيشتوان شارۆچکەی هەرير لەساڵی (1977) (16632) کەس بووە وە لەساڵی (2004) (47229) کەس بووە وە بەپێی خەملاندنی دەستەی ئاماری هەرێم لەساڵی (2009) ژمارەی دانيشتوان نزيکەی (65754) کەس دەبێت بە گوندەکانیەوە.[1]