دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی بازگەکان:
لە چەند پەیجێک بڵاوکراوەتەوە گوایە شەوی 3/2ی کانوونی دووەمی 2022 ڕووبەڕووبونەوە لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی #پەکەکە# ڕوویداوە.
ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان ڕایدەگەیێنین، هیچ ڕووبەرووبونەوەیەک لە نێوان ئاسایشی بازگەکان و چەکدارانی پەکەکە ڕووی نەداوە، ئەوەی ڕوویداوە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان دەستیان بەسەر چەند قاچاخچیەک گرتووە کە هەوڵی گەیاندنی هاوکاریان بۆ چەکدارانی پەکەکە داوە، بۆ زیان گەیاندن بە خەڵکی ناوچەکە و کوردستان بە گشتی، بەبێ بوونی هیچ زیانێک لە برایانمان لە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، خۆشەبەختانە دەستگیرکراون.
خەڵکی کوردستان و دەڤەرەکە دڵنیا دەکەینەوە تاکو پێشمەرگە قارەمانەکان گیان فیدایانە لە سەنگەرەکان و ئاسایشەکان شورەی پۆڵاین بن، خاک و خەڵکی کوردستان هەمیشە پارێزراو دەبن لە هەر هەوڵ و پلانێکی دوژمنان کە هەوڵ بدەن ئاسایشی هەرێمی کوردستان تێک بدەن.
راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی بازگەکان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,416 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!