دەقی پەیامەکەی #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#:
هەڤاڵان و هاوڕێیانم لە کەناڵی کوردساتی ئازیز
ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات لە بەڕێوەبەرو کارمەندان و سەرجەم ستافی کەناڵە ئازیزەکەتان پیرۆز دەکەم و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
لە ماوەی (22) ساڵ تەمەنی خۆیدا کەناڵی کوردسات وەک کەناڵێکی گرنگ و سەکۆیەکی ئازادانەی خەڵک توانیویەتی خزمەتی بەرچاوی گەلەکەمان بکات، بەرنامەکانی لەبواری کلتوورو فەرهەنگ و سیاسیدا ڕۆڵی گرنگی بینیوه و توانیویەتی خزمەتێکی بەرچاو پێشکەش بکات و وێستگەیەکی جیاواز بێت لە ڕاگەیاندنی کوردی.
(22)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردساتی ئازیز پیرۆز دەکەم و ئاواتەخوازم سەرجەم کەناڵە جیاوازەکانی دەزگای میدیایی کوردسات پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینن.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسول[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,750 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!