دەقی پرسەنامەکەی #کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی#:
هەڤاڵی بەڕێز: وەستا حەسەن نوری
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حەمدیە حەمە ڕەزا) دایکی بەڕێزتانم بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم.
بۆ ئەم خەمە قووڵه و لەدەستدانی دایکی بەڕێزتان پرسه و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمتان ئاراستە دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت ڕەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,582 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!