دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
دەزگای میدیایی کوردسات، دامەزراوەیەکی سەنگین کە هەمیشە پابەند بە بنەماکانی پیشەیی کاری ڕاگەیاندن پەیامی میدیایی خۆی ئاڕاستەکردووە و لە چوارچێوەیەکی بەرپرسیاردا لە ئاست ڕووداو و پێشهاتەکاندا بووە.
ئەمڕۆ کە پێدەنێتە ساڵێکی نوێی تەمەنی، وێڕای پیرۆزبایی گەرممان لە سەرپەرشتیار و ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگای میدیایی کوردسات، هیوادارم کاروانەکەتان بەردەوام بێت وەک هەمیشە لە خزمەت گەیاندنی ڕاستی ڕووداوەکانی کوردستان بن و لەپاڵ گەیاندنی ڕوانینە جیاجیاکان ببنە سەکۆی بەیەک گەیشتنی خەڵک و حکومەت، ئەرکی خۆتان وەک دەسەڵاتی چوارەم بەجێبگەیەنن و چاودێری ڕاستەقینە بن لە پێناو کوردستانێکی ئاوەدانتر.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
1ی 1ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,217 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!