دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزانمان لە خانەوادەی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین کاک فاتیح حەمەڕەش ناوشوانی.
بەداخ و خەمێکی قوڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک فاتیح حەمەڕەش ناوشوانی-مان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەین.
کاک فاتیح کەسایەتییەکی دیاری ناوچەی کەرکووک و ناوشوان بوو، جگە لەوەی پێشمەرگەی دێرین و خەباتگێڕی کوردایەتی بوو لە شۆڕشی ئەیلولیشەوە بەشدار و دانەبڕاوی ئه و کاروانە پڕ سەروەرییە بوو، کە لەبەرامبەر هەموو ئەرکە نیشتمانی و ڕێکخراوەیی و حزبیانەدا کە پێسپێردرابێت دڵسۆزانە و لێبڕاوانە بەوپەڕی ئەمانەتەوە ڕایدەپەڕاند.
لەدەستدانی ئەم هەڤاڵەمان لەناخەوە نیگەرانیکردین و لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی بۆ هەمیشە شادبێت و
دڵنەوایی و سووکناییش ببەخشێت بە ئێوە و دۆستان و کەسوکار و هاڤاڵانی.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
2021-12-26[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,338 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!