دەقی پەیامەکەی #شاناز ئیبراهیم ئەحمەد#:
بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێ بێت) و ساڵی نوێی زاینییەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لەخوشک و برا مەسیحییەکانی #سلێمانی# و هەرێمی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوادارم 2022 ساڵی ئاشتی و خۆشی و کۆتاییهاتنی کێشەو نەهامەتییەکان بێت بۆ گەلەکەمان.
مەسیحییەکان لە کوردستان پێکهاتەیەکی گرنگن و بەشداری سەرەکین لەبزووتنەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینیی کۆمەڵگەی کوردیدا، بەشێکن لەرابردوو و ئێستا و ئایندەمان، هەمیشە شانازیی پێوە دەکەین.
پرەنسیپەکانی لێبوردەیی و خۆشەویستی و برایەتی، پەیام و مژدەی ئایینە ئاسمانییەکانە و ئومێدەوارین ئەم یادە ببێتە چەسپاندنی زیاتری برایەتی و پێکەوەژیان لەنێوان پەیڕەوانی سەرجەم ئایین و ئاینزاکان لە کوردستاندا.
هەر لە خۆشیی و بەختەوەریی و ئاشتیدا بن.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی سلێمانی(ی.ن.ک)[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,813 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!