دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
خوشک و برا مەسیحییەکانم لە تەواوی جیهان، عێراق و بەتایبەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت)، بە ئومێدم جەژنی ئەمساڵتان بە شادیی، ئاشتەوایی و پێکەوەیی بەسەربەرن.
لەم بۆنە مەزنەدا، جەخت لە پاراستنی فەرهەنگی جوانی پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی ئاینەکانی کوردستان دەکەم. لەهەمان کاتدا بە ئەرکی سەرشانی هەمووانی دەزانم کە پارێزگاری لە سەرجەم مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکانمان بکەین و وەک پێکهاتەیەکی دێرینی ئەم خاک و نەتەوەیە شانازییان پێوە بکەین.
ئومێد دەکەم جەژنی ئەمساڵتان جەژنی کۆتایی سەختییەکان بێت و ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەمیشەیی بۆ تەواوی مرۆڤایەتی لەگەڵ خۆیدا هێنابێت.
هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,559 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!