دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#:
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کەسایەتی و مامۆستا و هونەرمەندی گەورە زرار محمد مستەفا #ڕواندز#ی دەکات
بەداخ و کەسەرێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی شاری ڕواندز و مامۆستا و هونەرمەندی گەورەی کورد (زرار محەمەد مستەفا) مان پێگەیشت.
مامۆستا زرار جگە لەوەی کەسایەتییەکی ناوداری شاری ڕواندز بوو لەهەمان کاتیشدا گەورە هونەمەندێکی دیار بوو بەهونەرەکەیەوە خزمەتێکی گەورەی بەهونەری کوردی کردووە، دامەزرێنەری تیپی میوزیکی پاشای گەورەیە لەشاری ڕواندز، کە ئەو تیپە خوێندنگایەک بوو بۆ پێگەیاندنی هونەرمەندان.
مامۆستا زرار لەساڵی شەستەکانە و گرنگی زۆری بەتوانا هونەریەکانی داوە لەبواری خوشنووسی، شێوەکاری، موزیک.
بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەکەیان و گشت هونەرمەندان دەکەین و لەخوای گەورە داواکارین جێگای مامۆستا زرار بەهەشت بێت و سەبوری هەموو لایەکمان بدات.
انا للە وانا الیە ڕاجعون
مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,889 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!