دەقی پرسەنامەکەی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد:
بەرێزان خانەوادە و بنەماڵەی کۆچکردوو
بەرێزان نوسەر و شاعیر و ئەدیبانی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین و شاعیر و نوسەرو ئەکادیمیست، پرۆفیسۆر دکتۆر مارف عومەر گوڵ-م پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم و خۆم بەهاوبەشی خەمتان دەزانم.
دکتۆر مارف عومەر گوڵ خاوەنی گەنجینەیەکی دەوڵەمەندبوو لەبابەتی ئەدەبی و زانستیدا، سەرباری لێکۆڵینەوەی لەسەر جینۆسایدی کورد و ڕۆڵی بەرچاوی وەک ئەکادیمیستێکی شارەزای کورد لەپێگەیاندنی نەوەی جۆشکراو بەزانست و زانیاری، بەکۆچکردنی ئەم پرۆفیسۆرە خەمێکی قوڵ بەرۆکی هەمووانی گرتەوە.
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەکمان ببەخشێت و ئەمەش دوا کۆستی خانەوادەکەتان بێت و کۆچکردووش بەبەهەشتی بەرین شاد بکات.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
کارگێری مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک) و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی 1ی ڕێکخستنی #سلێمانی#[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,042 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!