ناو: جەمال
نازناو: جەمالە سوور
ناوی باوک: مەدحەد
$ژیاننامە$
شەهید جەمال مەدحەد غەفور ناسراوە بە جەماڵە سوور.لەساڵی 1966لەگوندی ئۆمربل سەربەشارۆچکەی #کفری# لەبنەماڵەیەکی تێکۆشەرو کورد پەروەر لەدایک بوە خوێندنی سەرەتایی تەواو کردوە لەساڵی 1983 پەیوەندی کردوە بەڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانەوە لەلای شەهید(سەیدمحەمەد سەیدمحێدین)لەساڵی 1984 بۆتە پێشمەرگە لەکەرتی(6)تیپی(51)ی #گەرمیان# لەچەندین شەڕ بەشداری کردوە وەکوو(شەڕی زینانە چالاکیەکانی سەرجادەولێدانی ڕەبیەکان وشەڕەکانی ئۆمربل شەڕی توکن دابان هەلاج شەڕەکانی سەرکردایەتی.دوجار بریندار بوە.ناوبراو دووبرای تری شەهیدە وپێنج برای ئەنفالە لەگەڵ دایکی و خوشکێکی.مخابن لەڕۆژی#18-08-1988#.لەکاتی پارتیزانی لەچەمی ئۆمربل لەلایەن چەند جاشێکەوە شەهید کرا.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,563 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!