دەقی پیرۆزباییەکەی #شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#:
بەڕێزان: سەرنووسەرو ستافی ماڵپەڕی PUKmedia
نۆزدەهەمین ساڵیادی دامەزراندنی ماڵپەڕی PUKmedia لە ئێوەو تەواوی ستافی ماڵپەڕەکەتان پیرۆز دەکەم و هیوای پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
ماڵپەڕی PUKmedia وەک سەرجەم دەستپێشخەرییەکانی تری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە بواری ڕاگەیاندن، لە میدیای ئەلیکترۆنی هەنگاوێکی گرنگ بوو بەئاراستەی بایەخدانی بەمیدیای نوێ، لەوساوە بۆ ئەمڕۆ ماڵپەڕەکە توانیویەتی پیشەییانە کاربکات و وەک ماڵپەڕی فەرمی و زمانحاڵی حزب کاریگەری خۆی دروستکردووەو بەردەوامە.
ئومێد دەکەم ساڵی تازەی کارکردنی PUKmedia وێستگەیەکی تازەبێ لە کارکردن و پێشکەوتنی زیاتر بەخۆوە ببینێ پیشەییانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکات و دەنگ و ڕەنگی جیاوازییەکان بێت.
دووبارە پیرۆزەو بەهیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر.
شاڵاو کۆسرەت ڕەسول[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,462 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!