دەقی پیرۆزباییەکەی #جوان ئیحسان# فەوزی:
بەڕێزان / سەرنووسەر و ڕۆژنامەنووس و کادیر و کارمەندە دڵسۆزەکانی ماڵپەڕی(PUKmedia)
سڵاوێکی گەرم..
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ئەم سەکۆ ئازادو ئاوەدانەی ڕاگەیاندنی یەکێتی لەناخی دڵمەوە جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی تان ئاڕاستە دەکەم، ئەم ماڵپەڕە هەمەڕەنگ وجوانە توانیویەتی بەوپەڕی دڵسۆزی و ڕاستگۆییەوە هەمیشە هەواڵ و زانیاری بەکەڵک و پێویست بەخوێنەرانی بگەیەنێت، بەردەوام بەبێ وچان و بەبێ جیاوازی لەخزمەتی کلتورو فەرهەنگی کۆمەڵگای کوردیدابێت.
لەم یادە پڕشکۆیەدا هیوای سەرکەوتن وبەردەوامیتان بۆدەخوازم و ئومێدەوارم لەساڵی نوێی تەمەنتاندا هیوادارم بەردەوام بن لەخزمەتی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کوردی خەرمانتان بەرەکەت داربێت، دەست وخامەتان ڕەنگینتربێت.
دکتۆر جوان احسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,547 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!