دەقی پیرۆزباییەکەی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان:
بۆ: بەڕێزان سەرنوسەر و کارمەندانی مەڵپەڕی puk,media ئازیز
ب: بروسکەی پیرۆزبایی
سڵاو و ڕێز
بە بۆنەی 19ەمین ساڵیادی دامەزراندنی مەڵپەڕە بە جۆش و خرۆشەکەتان کە مینبەری حەق بێژی و سەرچاوەی هەواڵی ڕاست و دروست و زانیاری پشت ڕاستکراوە و سەکۆی گواستنەوەی بیر و ڕای ئازادە، جوانترین پیرۆزبایی و ڕازاوەترین چەپکە گوڵتان پێشکەش دەکەین، لامان زۆر گرنگە چۆن بە نەفەسێکی کوردانە و کوردستانیانە هێناوتانە هەر بەو ئاراستەیە بگرە بە گەرموگوڕتر و هەمە لایەنەتر کە تەواوی جومگەکانی کۆمەڵگەکەمان بگرێتەوە و درێژەی پێبدەن تا دەگەینە دوا مەنزل، جارێکیتر پیرۆزە و هەر شاد و سەربەرزبن.
براتان
عبدالواحد محمد سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
21ی کانونی دووەمی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,559 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!