دەقی پیرۆزباییەکەی ئاراس محەمەد ئاغا:
هەڤاڵانی بەڕێز سەرنووسەر و ڕۆژنامەنوسان و کادران و کارمەندانی سایتی PUKmedia
بەبۆنەی (19)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی سایتی پیوکەی میدیاوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی ماندونەناس و خەباتکاری کاروانی ڕۆژنامەوانی و ڕاگەیاندنی کوردی دەکەم، هیوادارم هەمیشە لە پێشکەوتن و پێشەنگی و گەشەسەندن و بەرەو پێشوەچوونی زیاتردابن.
پیوکەی میدیا، لە ماوەی تەمەنی خۆیدا بە هەوڵ و کۆششی بەردەوامی کادرانی خزمەتێکی زۆری بە مێژووی ڕاگەیاندن و بواری ڕۆژنامەوانی کوردی کردووەو بەوەش بۆتە جێگەی باوەڕو سەرچاوەی گرنگ لای چین و توێژە جیاکان لە ناوەوەو دەرەوەی هەرێمی کوردستان و سەرچاوە بۆ دامەزراوەو کەناڵە ڕاگەیاندنەکان، ماڵپەڕی پیوکەی میدیا بە پێشکەشکردنی نمونەی جیاوازی کاری میدیایی ناسراوەو پیشەییانەو لە چوارچێوەی یاسا و ئیتیکی ڕۆژنامەوانی هەواڵ و زانیارییەکانی بڵاوکردۆتەوە، ئومێدەوارین ساڵی نوێی کارکردنتان بە پلان و میکانیزمی نوێ لە هەوڵ و هەنگاوەکانتان بەردەوام بن و وێبسایتەکەتان کە میدیایەکی ئەلیکترۆنی سەنگینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، وەک ئەوەی چاوەڕوانیتان لێدەکرێت هەمیشە لە پێشەنگ و پێشوەچوون و کاری جوانی میدیایدا بتانبینین.
پیرۆز بێ ئەو یادە لە ئێوەی ئازیز و هیوای سەرکەوتن و سەرفرازیتان بۆ دەخوازم.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,460 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!