خێری نییە، زەرەریشی بەپێی سەی
سەگی هەش بەسەر یەکجار لە کوردەواریدا ستایشی کراوە ئەویش تەنها بە قسە نەوەکو ئیدیۆم کە دەوترێت: ئاژەڵێکی بە ئەمەکە بۆ خاوەنەکەی، بەڵام هەرچی ئیدیۆمی کوردانە لەسەر سەگ لایەنی خراپی سەگی وەرگرتووە وەکو:(سەی نان بدە، سپڵەی نان مەدە و سەش بەژنان ناوەڕێت، سەگی لە سەگە، دەڵێی سەگی هاوشارە، سەگی هەڵەوەڕە، سەگی هار تەمەنی چل ڕۆژە، سەگی پێ سوتاوە، بەخوا سەیە)، جگە لەمە ناوی سەگ لە زۆربەی جنێوەکانی مرۆڤ ناوی بەخراپە دەهێنرێت و وتراوە: سەگی سەگباب، سەگباب، سەی لەسە، هەڵبەت له و ئیدیۆمەش هەر بەخراپە ناوی سەگ وەرگیراوە، سەگ کە خۆی ئاژەڵێکی گڵاو بێت، لە زەرەر و زیان بەولاوە چیتری لێ دەوەشێتەوە، بۆیە لێرەش سەرکۆنەی سەگ کراوە و بەکەسێکی بێ کەڵک و بێ خێر و زیانبەخش ووتراوە(خێری نییە، زەرەریشی بەپێی سەی) واتە زیانەکەشی وەکو زیانی سەگ وایە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,003 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!