شوێن: #هەریر#
رۆژ یان ساڵی گیرانی وێنەکە: #11-03-1970#
پێناسی وێنە: هەریر 11-03-1970 گروپی (سرودی نیشتمانی) لە پێشوازی گەڕانەوەی وەفدی شۆڕشی کوردستان بوون لە سەروبەندی گەڵاڵەکردنی بەیاننامەی 11 ئازاری مێژوویی دان نانی حکومەتی ئەوکاتەی عێراق بە مافە نەتەوەییەکانی گەلی کورد و سەندنی ئۆتۆنۆمی یان بەڕێوەبەری خۆسەر بۆ کورد
لە ئاداری 1970 ئەوکات دکتۆر مەحمود عوسمان وتارێکی پێشکەش کرد، سەیری وێنەکە بکە ئەوکات تیپەکە پێکهاتبوو لە 11 کوڕ بەرامبەر 7 کچ لە یەک تیپی شارۆچکەیەکی بچوکی وەک هەریر بەڕاستی ئەوکات ڕۆڵی کچان و ژنان لە کایە ڕۆشنبیریەکان زۆر لە ئێستا زیاتربوو
شوێنی وێنەکە ناو باغی هەریرە شوێنی پیاوانی مەترانی فەلەکان بوو.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,018 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!