دەقی پرسەنامەکەی #قوباد تاڵەبانی#:
هەڤاڵی بەڕێز کاکە حەمەی حەمە سەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام)ی دایکی بەڕێزتانم پێگەیشت، بەم بۆنە غەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی جەنابت و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
ژنەپێشمەرگە خاتوو غەریبە لە خانەوادەیەکی تێکۆشەر و دڵسۆز و بە ئەمەکی کوردستان بوو خۆیشی لە ڕۆژگارە سەختەکانی خەباتدا وەک ژنێکی بوێر هەمیشە پشت و پەنای پێشمەرگە بوو، لە دەستدانی جێگەی ئەسەفی هەمووانە.
خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش بێت و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، سەبوری و دڵنەواییش بە ئێوە ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتاریەتی سەرۆک #مام جەلال#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,590 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!