دەقی پرسەنامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێز کاک حەمەی حەمە سەعید، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشمانیی کوردستان و وەزیری ڕۆشبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
بۆ کۆچی دوایی خاتوو (غەریبە عەزیز بارام) دایکی بەڕێزتان، هاوخەمی و پرسە و سەرەخۆشی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و بنەماڵە و کەسوکارە سەربەرزەکەتان دەکەم. کە نموونە و پێشەنگ بوون لە خەباتی شۆڕشگێڕی و قوربانیدان بۆ گەلەکەتان، کە لەو پێناوەشدا سەرباری دەربەدەری، ئاوارەیی، هەڕەشە و تۆقاندن بەڵام سەربەرزانە مانەوە و شەهیدتان بەخشی بە گەلەکەتان. کە ئەمە جێگای شانازییە بۆ هەموولایەکمان.
بۆیە لە دەستدانی دایکێکی ئازا، خۆڕاگر و میهرەبانی وەک خاتوو غەریبە لەناخەوە نیگەرانیکردم و لە خوای گەورە داواکارین بە بەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات، سەبووریی و دڵئارامیش بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
11ی 2ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,285 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!