بەفری بێگەرد
ئای لەم بەفرە چەند جوانە!
زەوی سپی کردوە
بەهێمنی دەبارێ
دڵمانی خۆشکردوە
کە دێتە خوار لەئاسمان
هێندە جوانە وەک زیوە
دنیای لاشیرین کردوین
دەڵێی شەکرە باریوە
ڕەنگی بەفر سپییە
نیشانەی بێگەردییە
وەک دڵی ئێمە وایە
ڕق و کینەی تیا نییە
منیش لەگەڵ هاوڕێیان
خۆشی دەردەبڕم ئەمڕۆ
وێنەی یادگاری دەگرین
یاری دەکەین لەسەرخۆ
ئەم هۆنراوەیە لەژمارە (264) ی گۆڤاری (جگەر گۆشەکان) وژمارە(254) ی گۆڤاری (پەپولە) بڵاوکراوەتەوە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی#[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 875 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!