هەنار
من هەنارم هەنارم
بەتوێکڵ و ناودارم
دەنکدەنکی وردیلەم
هاوڕێی ئێوەی خنجیلەم
ئاودارێکی ڕووپۆشم
ترش و شیرین مێخۆشم
بۆ جوانی لەش پێویستم
هەمیشە خۆشەویستم
بۆ میوان لەتلەت دەکرێم
لەسەر سینی دادە نرێم
مایەی خۆشبەختی خەڵکم
میوەیەکی بەکەڵکم
ئەم هۆنراوەیە خاتوو(نەوژین موحەمەد) ئاواز و موزیکی بۆ کردووە و بە دەنگی (دییە نەوژین)بە گۆرانی وتراوە و لە بەرهەمی تەلەفزیۆنی خاکە.
پەرتووکی #خەیاڵی کۆترەکان#
#فەرهاد ئەحمەد بەرزنجی# [1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 684 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!