دەقی پیرۆزباییەکەی #مەسعود بارزانی#:
بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی یادی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی هەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان و هەموو قوتابی و لاوانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.
هەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا لە قۆناغەکانی خەباتی گەلەکەماندا شوێنی پێگەیاندن و پەروەردەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بوونە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیان داوە و ماندووبوونی زۆریان بینیوە.
لە کاتی ئێستاشدا پێویستە قوتابیان و لاوان، لە جاران زیاتر شوێنکەوتووی بەها بەرزەکانی خەبات و کوردایەتی بن و لە هەڕەشە و تەحەدییاتەکان نائومێد نەبن. کار بۆ برەودانی فەرهەنگی پێکەوەژیان و فرەیی لە کوردستان بکەن. هاوکاتیش بە زانست و فێربوون و چالاکیی مەدەنیانە خۆیان پڕچەک بکەن و ببنە بەشێکی گرنگ لە کاروانی پێشکەوتن و پتەوتربوونی وڵاتەکەمان و دەوڵەمەندتری بکەن.
دووبارە ئەو بۆنەیە لە هەموو لاوان و قوتابیانی ئازیز پیرۆز بێت و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
18ی شوباتی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,191 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!