دەقی پەیامەکەی #مەسعود بارزانی#:
بەڕێزان لە سەرکردایەتی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا
سڵاوێکی گەرم..
وەک هاووڵاتییەکی کورد زۆر بەوە دڵخۆشم کە کادیر و ئەندام و لایەنگر و هەوادارانتان لە ڕۆژئاوای کوردستان بە جۆش و خرۆشەوە ڕۆژی ئاڵای کوردستانیان بەرز ڕاگرت. جێگەی دەستخۆشییە کە سەرباری هەوڵی هەندێ لایەنی بەناو کورد بۆ ڕێگەگرتن لە بەرزڕاگرتنی ئاڵا، ئێوە نەتانهێشت ئاڵای کوردستان بکەوێت و بە بەرزی مایەوە و سوپاستان دەکەم.
رەفتاری ئەو لایەنە لەدژی کورد جێگەی شەرمەزارییە و لە ڕاستیدا داگیرکارانیش ئەو کارەیان نەکردووە ئەوەی ئەو لایەنە دەرهەق بە ئاڵای کوردستان دەیکات و دواجاریش شەرمەزاری و پەشیمانیان بۆ دەمێنێتەوە.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
19ی 12ی 2015[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 885 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!