دەقی پەیامەکەی جوان ئیحسان فەوزی:
هەواڵی لەدەستدانی شنیار خەمبارو دڵتەنگی کردم، بەتایبەتی کە بەتاوانێکی قێزەون و دڕندانە گیانی لەدەستدا، ئەم ڕوداوە کۆستێکی ترە بۆ هەموولایەک و شەرمەزارییە بۆهەموو ئەولایەنانەی کەبەکردار ڕێگە لەم تاوانانە ناگرن و لەسەردەمێکی وەک ئەمڕۆدا کەلەساڵی (2022) داین و کەسانێکی دڕندە دەستیان دەچێتە خوێنی کەسانی بێ تاوان. داواکارم له پسپۆران بە (سیاسیەی جینائی) دا بچنەوە و چاوێک بەسزاکاندا بخشێننەوه، چونکە ڕێژەی تاوانکردن لەکۆمەڵگە لەبەرزبوونەوەدایه و تاوانباران زۆر بێباکانە و بێ سڵەمینەوە دەستیان داوەتە تاوانکردن، لێرەوە داوا لەپەڕلەمانی کوردستان دەکەم لەڕێگەی فراکسیۆنەکانی ولیژنە تایبەتییەکانییەوە بەدواداچوون بۆئەم جۆرە تاوانانە بکەن، بارودۆخەکە بەره و مەترسییەکی زۆر دەڕوات، بەڕێز جێگری سەرۆک وەزیران جەنابی کاک قوباد تاڵەبانی ڕۆڵێکی گرنگی بۆبەدواداچوون لەم جۆرە کەیسانەدا هەیە بەڵام پێویستە هەموو ئه و کەسایەتی و لایەنانەی کاریگەریان لەسەر بڕیار هەیە ڕۆڵێکی گرنگیان هەبێت و بێدەنگ نەبن، لەبەرئەوە ئەم کێشانە دووبارە دەبنەوە و پێویستە بنەبڕبکرێت، لێرەوە پرسه و هاوخەمیم ئاڕاستەی کەس وکارو بنەماڵەی شنیار خان دەکەم لەپەروەردگار داواکارم سەبوری و ئارامیان پێ ببەخشێت وهەرچی زووە تاوانبار سزای یاسایی خۆی وەربگرێت.
دکتۆر جوان ئیحسان فوزی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,527 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!