ناو: ئەیلەم مۆچۆ
نازناو: دۆغا ڕزگار
ناوی باوک: سەیدخان
ناوی دایک: ئایسەل
ڕۆژی شەهیدبوون: #03-10-2020#
شوێنی لەدایکبوون: #ئامەد#
شوێنی شەهیدبوون: ئامەد[1]
ڕاگەیەندراوی #هەپەگە# لەبارەی دۆغا ڕزگار:
هاوڕێمان دۆغان لە شاری ئامەد، لە ناو خێزانێکی وڵاتپارێزدا لەدایک بوو و لە ناو کەشوهەوایەکی تێکۆشەردا گەورە بوو. لە دژی کردەوە قڕکەریەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک، تێگەیشت کە بەهێزترین تێکۆشان بە بەشداریکردن دێت لە ناو ڕیزەکانی گەریلادا، بۆیە بڕیاریدا بەشداری لە ڕیزەکانی ئازادیدا بکات. بەو تووڕەییەی لە دڵیدا بوو و بە سووربوونی لەسەر تێکۆشان و خۆڕاگریەکی بەهێز، وڵامی هێرشە قڕکەریەکانی دوژمنی داگیرکەری دایەوە. هاوڕێمان دۆغا بە ئیرادەیەکی پۆڵایینەوە و بە کلتوری خۆڕاگریی ئاپۆیی و بە نموونەی قارەمانێتی کە لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک خستییەروو، گیانی بەخت کرد و لە ناو کاروانی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستاندا جێگایەکی پیرۆزی گرت.
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 957 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!