لە مۆسکۆ مەکۆی ڕزگاران
لەناو جەرگەی دۆست و یاران
لە پەنا کۆشکی کرملین
لەکن گۆڕی پاکی لێنین
لە بەرانبەر ئەستێرەی سوور
جێ هومێدی نزیک و دوور
لە مەیدانی سووری شارا
لە ڕۆژی جێژنی ئەیارا
گوڕەی ملیۆنها کارگەر
کە کردەیان هاتۆتە بەر
بەرەو عێراقی ئازا و گورد
بۆ کۆماری عەرەب و کورد
بەڕێ دەکەین پیرۆزبایی
پەیمان بەستنی برایی
شاباشی چەمی ڤۆڵگا و دۆن
پێشکەش بە زەڵم و تانجەڕۆن
پیرۆزبایی نیڤا و سەیحوون
بۆ فورات و دەجلەی دڵڕوون
کرێکاری عەرەب و کورد
ئازاد بژین دوژمنو مرد
بەرەو پێش ببزوون بەرەو پێش
لە کەس نەوبێ ترس و ئەندێش
کێ لەگەڵتان بە گێچەڵە
بە دەست و پێ کەوتە تەڵە
بزانن ئێوە نە تەنیان
دۆستی ئازادیخوای دنیان
دەستمان لە دەستی یەکدایە
مەڵێن دوورە ئەو مەودایە
محەببەت دووریی بۆ نییە
فەرقی بەغدا و مۆسکۆ چییە!
#هەژار موکریانی#[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,005 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!