تازە تاو هەڵاتووە، کەڵەشێرێکی سووری پۆپەلار لەسەر لاقێک خۆی لەبەر خۆرەتاو هەڵخستووە، مریشکێکی زەردی سەربەکڵاوە بە قرتەقرت دان بۆ جوچکان هەڵدەگرێتەوە، سێ مناڵی ڕووت و پێخواسی کوردیش لە تەمەنی چوارپێنج ساڵیدا لە ترسی سەرمای بەیانی هاتوونە بەر بەڕۆچکە و هەڵیش دەلەرزن و سەیری جوچکانیش دەکەن. جووجەڵەیەک مل قوت ئەکاتەوە و دندووکی لە دایکی نزیک ئەخاتەوە و جیوجیوێکی دەکا:
$جوچک:$
تازە تێکوڵم شکاندبوو
خۆم بن باڵت خزاندبوو
لە خەوما دیم باڵدارێ زەرد
بەجێی هێشت زەوی و دار و بەرد
کۆلارێکی بەرهات کوشتی
هەڵۆ خۆیان وەشارت گشتی
مانگیشی دایە پشتەوە
$مریشک:$
قی قی ئەوە زیندە خەوە
$جوچک:$
دەیسا چبوو ئەو جیک جیکە؟
$کەڵەشێر:$
قوقو، ئەوە سپۆتنیکە
$جوچک:$
کردوویە کام تیرەی مرۆڤ؟
$کەڵەشێر:$
سەوێت زەمانی خرۆشۆف
$مریشک:$
لەو ڕۆژەوە ئەمە دیارە
بێ ترس بووین لە کۆلارە
$جوچک تێکڕا:$
لەسایەی سۆڤێت دڵشادین
لە چنگ کۆلارە ئازادین
$مناڵەکان:$
بێژن وەدەم چینەی هەرزن
کوردیش دەرچن لەدەست دوژمن
$جوچک:$
یاخوا دەرچن، یاخوا دەرچن
#هەژار موکریانی#[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,333 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!