دەقی پەیامەکەی پەیامی بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر:
ئەمڕۆ 31 ساڵ بەسەر سەرکەوتنی گەلی کوردستاندا تێپەڕ دەبێت کە تێیدا هاونیشتیمانیانی کوردستان لە ڕانییەی دەروازەی ڕاپەڕینەوە توانیان بەسەر زوڵم و زۆرداری دەستەڵاتی لەناوچووی بەعسدا سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
لەم ساڵیادەدا، پیرۆزبای خۆمان ئاڕاستەی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی ڕاپەڕین واتا ڕەسەنەکەی خۆی تەواو بکات پێویستە کۆمەڵانی خەلکی کوردستان لە ئازادی سیاسی تەواوەتیدا بژین و لەڕووی ئابورییەوە هەست بە دڵنیایی بکەن بۆئەمەش ئەرکی هەموولایەکە هەموو ئه و میکانیزمانە بگرینەبەر کە ئازادی سیاسی و ئابوری بۆ کۆمەڵانی خەلکی کوردستان دابین دەکات.
لەم ساڵیادەدا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان نەوی دەکەین، بەڵێن دووپات دەکەینەوە هەمیشە درێژە پێدەری ڕێگەی ڕاستی شەهیدەکانمان دەبین.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی دەزگای دژەتیرۆر[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,203 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!