نێرەکەر زاتم
گودروون ناوێک هەبوو لە شاخەپیسکە، پیاوێکی بە(هەیکەل) بوو، بە زۆری ئاوێنەی بە دەستەوە بوو، تەماشای خۆی ئەکرد، ڕۆژێک کوێخا حەوێز ئەڵێ: گودروون ئەوە چی یە کات و ناکات نازانی حەیوان هەبێ نەبێ تۆ هەر ئاوێنەت بە دەستەوەیە گودروون، ئەڵێ: بە خوا کوێخا کە تەماشای خۆم ئەکەم سەر وسیمایەکی بە سامم هەیە زۆر هەیکەلێکی شێرانەم هەیە زۆرم هەوەس پێ دێ، بەڵام بەخوای نێرەکەر زاتیشم.
سەرچاوە: #خەم ڕەوێن، بە سەرهات و قسە خۆشەکانی کوێخا حەوێز شاخەپیسکەیی#، نوسینی: مراد شاخە پیسکەیی، هەولێر، چاپخانەی شارەوانی هەولێر، ساڵی 1976ز، لاپەڕە(28-29)[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 255 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!