دەقی پەیامەکەی ناوەندی قاهیرە بۆ توێژینەوە کوردییەکان:
بەڕێز: کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24
ناوەندی قاهیرە بۆ توێژینەوە کوردییەکان ئه و کردەوە تیرۆرستی و مووشەکبارانە ئیدانە دەکات، کە باڵەخانەی کەناڵی ئاسمانیی کوردستان24ی کردە ئامانج و ئه و زیانە مادییە گەورانەی لێی کەوتنەوە. هەروەها بەئامانجگرتنی ئه و کەناڵە ڕەت دەکەینەوە، کە ئێمە له و باوەڕەداین، ئەمە هەوڵێکی چەپەڵە لەلایەن تیرۆرستانەوە بۆ کاریگەریکردن له و کەناڵە و ڕۆڵەکەی و پەیامە میدیاییەکەی لە ڕووبەڕووبوونەوی تیرۆر و تیسرۆرستان و بەرگریکردن لە گەلی کوردستان و مافە ڕەواکانی. بەڵام مەحاڵە ئەمە بەسەر ئیرادە و باوەڕبوونتان بە پەیامەکەتاندا زاڵ بێت، بە پێچەوانەوە، ئه و جۆرە کردەوە تیرۆرستیانە هیچ لە ئێوە زیاد ناکات، تەنها سووربوون و هێز نەبێت بۆ بەردەوامیدان بە ڕێچکە نایابەکەتان.
خودا کوردستان و گەلی کورد بپارێزێت
عەبدولفەتاح- سەرۆکی ناوەند[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,635 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!