دەقی پەیامەکەی #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان#:
رۆژی 13ی ئاداری 2022، بێ هیچ پاساوێک هێرشی موشەکی کرایە سەر هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و جگە لە برینداربوونی دوو هاوڵاتی سڤیل و هەندێک زیانی ماددی.
ئەنجوومەنی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سەرکۆنەی ئەم هێرشە موشەکییە دەکات و هەروەها پشتیوانی خۆی بۆ دەزگای میدیایی کوردستان 24 دەردەبرێت کە زیانی مادی زۆری پێکەوتووە، هیوای سەلامەتی و بەردەوام بوونیان لە ئەرکی پیشەییان بۆ دەخوازین.
هەروەها ئەنجوومەنی سەندیکا داوا لە حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵی دەکات بە هەماهەنگی کار بۆراگرتنی ئەم هێرشە بێ پاساوانە بکەن و هەوڵی خۆیان لە کەناڵە یاساییە نێودەوڵەتییەکاندا بخەنە گەڕ، بۆ ئەوەی چیتر هاووڵاتیانی ئاشتیخوازی هەرێمی کوردستان نەکرێنە ئامانج و هاوکات بەرپرسیارێتی حکومەتی فیدراڵییە ڕۆڵی خۆی بگێرێت بۆ دووبارە نەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە بۆ سەر هاوڵاتیانی سیڤیل و شاروشارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەندیکای
رۆژنامەنووسانی کوردستان
13/3/2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,324 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!