مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان#.: ئەو کارەساتەی کە سی و چوار ساڵ لەمەوبەر شۆڤێنیەکانی بەعس بەسەر ئەم شارەیاندا هێنا ڕقێک بوو بەرامبەر ڕۆڵی مێژوویی #هەڵەبجە# کە لەجوڵانەوەی فەرهەنگی و شارستانێتی و سیاسیدا
مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک: پاش تێپەڕبونی زیاتر لە سێ دەیە بەسەر ئەو کارەساتەدا وێڕای هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە و بونی بە پارێزگا هێشتا لەدامەزراوە ڕەسمیەکانی حکومەتی عیراقی فیدڕاڵدا وەک پێویست بەڕەسمی ناساندنی هەڵەبجە بەپارێزگای نۆزدەیەمی عیراق نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک: هەڵەبجە لەدابینکردنی مافە دەستوریی و یاساییەکاندا دڵنەوایی نەکراوەتەوە
مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک: یەکێتی لەڕێگەی حکومەت و حزبەوە هەوڵەکان زیاتر چڕدەکاتەوە کە خزمەتگوزاری زیاتر بە هەڵەبجەو دانیشتوانی ناوچەکە بگەیەنێت لەپێناو دابینکردنی ژیانێکی ئاسودەو پڕ لە کامەرانی و ڕەوینەوەی یەکجارەکی گشت مەینەتیەکان و بەرزڕاگرتنی یادو ناوی گشت قوربانیانی ئەو کارەساتە.
[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,089 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!