دەقی پیرۆزباییەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
بەڕێزان بەڕێوەبەر و میدیاکارانی دەنگی گەلی کوردستان
لە یادی 43 ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆکەتان، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.
رادیۆی گەلی کوردستان کە ئێزگەی شۆڕش و سەرکەوتنە مەزنەکەی ڕاپەڕینی گەلی کورد بوو، مێژوویەکی درەوشاوە و پڕ لە شانازی لە کاری میدیایی بیستراودا هەیە. ئەمەش جێگەی دڵخۆشی و شانازی ئێمەیە.
هیوادارم لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا پشتئەستوور بە مێژووی زێڕین و ڕابردووە درەوشاوەکەتان، ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەرتر بگێڕن و لەگەڵ پێشکەوتنە میدیاییەکان هەنگاوبنێن. سەرچاوەیەکی گرنگی هەواڵ و زانیاری، کۆکەرەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان بن. ئێمەش هاوکار و پشتیوانتان دەبین.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,107 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!