بەماڵی پڕ لە ڕازیانەوە بەسک ئێشە بمرن
ڕازیانە گیایەکی ساڵانەیە، گەڵاکەی دداندارە، گوڵەکەی سپی و بەرەکەی وورد و قاوییە، مادەیەکی گرنگی تێدایە پێی دەوترێت: ڕۆنی ڕازیانە کە وەکو دەرمانی کوردەواری بەکارهاتووە بۆ هەرسکردن و کەمکردنەوە و نەهێشتنی ژانی ڕیخۆڵه و سکچون و بۆ چارەسەری نەخۆشی تر سوودی لێ بینراوە، لەفۆلکلۆری کوردەواریش وتراوە:
هۆی کاکی جوتیار، جوتت شا گوڵ بێ
تووەکەت ڕازیانە خەرمانت گوڵ بێ
ئەوە بووە بە ئیدیۆم و بۆ حاڵەتێکی هەبوونی بەرهەمێک یان کەرەسەیەک یان کانزایەک یان سەروەت و سامانێکی گرانبەها و نەشزانرێت بە دروستی بەرهەم بهێنرێت وەکو حەسرەت و بەداخێکەوە دەوترێت: بە ماڵی پڕ لە ڕازیانەوە بەسک ئێشە بمرن.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 287 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!