فەلەی پیر موسڵمان نابێ
وتراویشە: خوی شیری بە پیری، دونیادیدە، هەموو ئه و بەساڵاچوانە دەگرێتەوە کە سەریان لەبەر هەتاو سپی نەکردبێت و ئەزمون و شارەزاییەکیان له و ژیانەدا بەدەستهێنابێت، ئه و جۆرە مرۆڤانە ناتوانرێت کاریان لەسەر بکرێت وەکو جەوان و گەنج و لاوەکان چونکە ئەوانە هەر لە مناڵیەوە جۆرە فرچکێکی تایبەتیان گرتووە به و شیرەی کە لەزاریان نراوە، لێرە فەلە، گاور، دیان، مەسیحی بەنمونە هێنراوەتەوە، لەبەر ئەوەی ئاینی ئیسلام لە دوای ئاینی مەسیحی هاتووە بۆیە بانگەوازی ئیسلامەتی کراوە بەنمونە بەسەر فەلەکانەوە، کەواتە فەلەی پیر تازە ژیانی بەسروشتەکانی ئاینی مەسیحیەت تەواو کردوە و تازە بەتازەش موسلمان نابێت هەوڵدان لەگەڵیدا بێ کەڵکە، خۆی لە(عیسا) ناکات و(محەمەد)یش نایناسێت، بۆیە ئه و حاڵەتە لەناو کوردان بووە بە ئیدیۆم و دەوترێت(فەلەی پیر موسڵمان نابێت) واتە ئەوەی فرچکی بەشتێک گرت زۆر زەحمەتە وازی لێ بهێنێت.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 825 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!