جۆری وشە: ناو
واتا: یارمەتی دانی هەژار و پەککەوتە بە پووڵ و ماڵ لەلایەن هاوسا و هاوماڵانەوە.[1]
باربوو:
یارمەتی و دەستگیرۆیی یەکێک لە کاتی لێقەومان و زیان لێ کەوتنێکیدا یا لە ژنهێنان و شایی و زەماوەندێکیدا.
باربووکردن: یارمەتیدانی یەکێک و شت پێ دانی.[2]
نموونە لە پەندێکی کوردی: #گیسکی باربووانە#
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئەی کاسبی حەبیبی خودا بۆ چی غافڵی
نامەرد بزانە دەور و خولت زۆر گەدا هەیە
دەستێ بدە لە باخەڵی پڕ نۆت و پارەکەت
باربووی هەژار بەخێری حەجی ماڵی خوا هەیە
#بەختیار زێوەر#
[3]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Huom: Kurdipedia haluaa kerätä "kaikki" kurdi sanoja ja lauseita kaikista murteista. Auttakaa Kurdipedia ...
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 289 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!