تازە بووک گسک باش لێ دەدات
گسگ لە کۆندا لە ڕووەک دروستکراوە چ لە چڵەکانی(بنەکفر و گەز) یان لە ڕووەکی(کرتی)بێت، کراوە بە دەستەیەکی پڕ بەدەست، توند بەیەکەوە دەبەسترێت چ بە شول یان بە داوەبەن و پەڕۆ، بۆ ماڵینی ماڵ و کۆزی کاروبەرخ و هەوێزی ڕانی مەڕوماڵات و بەر ڕەشماڵ بەکاردەهێنرێت، ئینجا گسک لێدان، یەکێک لە کاروبارەکانی ماڵە، ئه و کەیبانوانەی خاوێن و باوێنن زوو زوو ماڵەکانیان گسک دەدەن هەر لەبەر دەرگای ماڵەوە تاوەکو کونی ژوورەوە، لەناو کۆمەڵگاش بەئازا ناو دەردەکەن، ئه و ناودەرکردنەیان دەبێتە مایەی بەخت بۆ کچەکانیشیان، دەوترێت: داکێ ببینە، کچەی بینە، زۆرجاریش کچێکی تەمبەڵ کە تازە شوو دەکات بۆ لاساییکردنەوەی ئه و جۆرە کەیبانووە ئازایانە، لەپێش چاوی خەزوورانی زوو پەلاماری گسک دەدات و دەست دەکات بەماڵین، بەڵام چونکە لە بنەچەدا بەدەست وبرد نەبووە، بەڵکو زەغەڵ و تەوەزەڵ و تەپە و گەلۆر بووە، زوو دەزانرێت کابانی گەورە ماڵ نییە و لە خۆدەرهێنان بەولاوە هیچیتر نییە، ئەوە ڕووە ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە و لەبواری درکە و کینایە وەکو ئامۆژگاری و ڕێنوێنی بەکاردەهێنرێت بۆ شتێک یان حاڵەتێک کە تازە و سەرەتایە پێویستە زوو بڕیاری لەبارەوە نەدرێت تاوەکو بەتەواوەتی تاقی دە کرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەوترێت: تازە بووک گسگ باش لێ دەدات، واتە سەرەتا خۆدەرهێنانه، کۆتاییەکەی تەواوە.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 771 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!