ماکەری بەتەڵەب
بەتەڵەب یان بەفاڵ بە ماکەر و ماین دەوترێت کاتێک کە ئارەزووی نێرەکەر و ئەسپ دەکەن، ماکەر کە بەتەڵەبە زۆر بەباشی لەڕواڵەتیدا دەردەکەوێت، وەک بە ئاڵوشی و بەشکردنەوە و پرتەپرتی ئەندامی زاوزێی و قەوچەقوچ و دەم بەیەکدادان و بەرزکردنەوەی پاشەڵی و جووتە هاویشتن و زوو زوو میز کردن هەموو ئەمانە دەرکەوتەکانی بەتەڵەبوونی ماکەر وەدەردەخەن بۆ نێرەکەر، بۆیە نێرەکەر به و دیمەنە دەست دەکات بەزەڕەزەڕ و دونیا دەکاتە بەهار لەچلەی هاوین و زستانێ، ڕیک لە کۆمەڵی کوردەواری ئه و بارودۆخەی ماکەر و بەتەڵەب بوونەکەی بووە بە ئیدیۆم و بەژنێک یان کچێکی هاروهاج و بێ شەرم و بێ ئابڕوو یان ئەوانەی نیشانەکانی حەز لەمێردیان بە ئاشکرا دەردەکەوێت بەتەوس و ڕق و ناشیرینیەوە و هەیندێجاریش بە گاڵتە وگەپەوە دەوترێت: ماکەری بەتەڵەب.[1]
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 529 kertaa
Kirjoita oma kommenttisi tuote!